کلیلی دەروازەی ڕاپەڕین . پەڕەی سەرەکی لە گوگڵ پڵەس https://plus.google.com/b/112926755371673863830/112926755371673863830
town in the south of kurdistan in county of bitwen...chwarqurna is a town in northern Iraq, It is near to the Iranian border.The town is north of Sulaymani.
the name translate it to 4 corners
مێژووى كۆنى چوارقورِنه
ناوچه‌ى بیتوێن "پ.ز" له ژێر قه‌ڵه‌م رِه‌وى گوتیه‌كان و به شێك له شانشینى گوتیام بوه، كه ده‌گه‌یشته عومان و ده‌ریاى عه‌ره‌بى و به‌حرێن،سه‌رده‌مێكیش له ژێر ده‌ستى لۆلۆیى یه‌كاندا بووه،سه‌رده‌مێكیش له ژێر ئالاَى... حكومه‌تى حه‌دیابه‌ین و شانشینى میتانى بووه،سه‌رده‌مێكیش له‌ژێر قه‌ڵه‌م رِه‌وى پادشاى كوردان ئیدسین دا بووه.ئه‌و ئیدسینه هاوینان پایته‌ختى ده‌هێنایه قه‌لاَى بێتواته و زستانانیش ده‌چۆوه شارى سیمۆرم له نزیك ئاڵتون كۆپرى ئێستا.پادشا كورِێكى له ویلایه‌تى سه‌رگه‌ڵو حوكم داربوه،به ناوى "زیازۆنا"كه باس له شارێك ده‌كات له رِۆژهه‌لاتى چوارقورنه و خوارووى رۆژئاواى كلكه‌ى كۆڵێن به‌ناوى"كۆڵۆنیۆم" كه ئێستاش له كاره كشتوكاڵیه‌كاندا ئاسه‌وارى ده‌ر ده‌كه‌وێت.هه‌ندێكیش پێیان وایه ئه‌و"كلكه‌ى كۆڵنیۆم"ى ئه‌وسا به پێیى تێپه‌رِبوونى كات له سه‌ر زمانان سوابێت ببوبێته ئه‌و"كلكه‌ى كۆڵێن"ى ئێستا.به‌درێژاى دامێنى رِۆژئاواى زنجیرۆكه چیاى حاجیلان ئاوێكى زۆر هه‌بوه گونده‌كانى هه‌موو به‌سه‌ریه‌كه‌وه بوون و ماڵه‌كانیش به‌سه‌ر یه‌كه‌وه ،گوندى شه‌هێن و به‌یان و قه‌بره سپیلكان یان قه‌بره وردان ئاسه‌واریان هێشتا دیاره ،له باكورى ناحیه‌یى چوارقورنه له دامێن لوتكه‌ى چیاى حاجیلان و له ژێر به‌ردى پالاَندا گوندى ئه‌ستریلان هه‌یه،هه‌ندێك بۆچوون هه‌یه‌وپێیان وایه ئه‌م گونده مێژووى بۆ پێش زاین ده‌گه‌رِێته‌وه،كه ئێستاش ئاوه‌دانه‌و خزمه‌تگوزارى له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێم بۆ چووه.
مێژوى نوێى چوارقورِنه
مێژوى دروست بوونى ئه‌م شارۆچكه‌یه كه له‌ساڵى ١٩٦١وه ناحیه‌یه،ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ /٢٢/٤/١٩٥٨ى زاینى،به‌ر له‌و به‌رواره چوارقورِنه گوندێكى چوار ماڵ ده‌بن هه‌ریه‌كه‌یان له گۆشه‌یه‌كى گردۆڵكه‌دا خانویان دروست كردبوو واته هه‌ریه‌كه‌ى له قورِنه‌یه‌ك،قورِنه‌ش واته زاویه دێت،وورده وورده گه‌شه‌ى كردوه‌و ماڵى تر‌ى لێ گردبوونه‌وه‌و پتر بوون،ماڵى اسماعیل ئاغا و جمیل ئاغاى غفورى یانزه‌و لێوژه له‌و گونده نیشته‌جێ بوون،دواى دروست بوونى ناحیه‌یى چوارقورِنه ئاغا‌كان چونه شوێنى خۆیان و ئه‌و گونده نه‌ماو ئێستاش ته‌نیا شوێنه‌وارى ماوه. ناوى "چوارقورِنه-چوار-قورِنه-چوار-گۆشه-چوار-زاویه".
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت زیاتر ده‌رباره‌ى چوارقورِنه بدوێین ئێره جێگه‌ى ئه‌و باسه نیه له‌وه زیاتر هه‌ڵده‌گرێت،له‌ناو چوارقورِنه‌دا خه‌ڵكى هه‌موو گوند و شاروشارۆچكه‌كانى كوردستان به‌دى ده‌كرێت و تیایدا نیشته‌جێیه.
له‌گه‌ڵ دروست بوونى به‌نداوى دووكان له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌كان له‌ساڵى ١٩٥٧ هه‌ندێك گوندى ده‌شتى بیتوێن گوێزرایه‌وه كه ئاوى به‌نداوه‌كه ژێر خۆیان ده‌دات،وه‌كو گوندى میرزا رِۆسته‌مى بچوك و ته‌نگژه و گوله‌ك و قرجه و تۆبه‌كاران و مه‌لا هۆمه‌ر و سورشه‌م،گه‌ره‌ِكه سه‌ره‌كیه‌كانى چوارقورِنه له‌كاتى دروست بوونیدا هه‌ربه‌ناوى ئه‌و گوندانه‌وه ناونراون كه‌لێیه‌وه هاتوون بۆ چوارقورِنه. گونده‌كانى تریش بۆ قه‌ره‌نى ئاغا و سه‌روچاوه و سه‌نگه‌سه‌ر و كه‌نده‌كه‌وه و قولى كانى ماران و به‌كره‌جۆ و ژاراوه ،گوازرانه‌وه.
به چوارده‌ورى گه‌رِكه كۆنه‌كانى چوارقورِنه‌دا وورده وورده خه‌ڵكى تێ هالاَو خانویان دروست ده‌كرد،به جۆرێك خۆشناوێك یا جافێك له ناوچه‌كانى خۆشناوه‌تى یا جافاتى و به‌رى مه‌رگه و ناوچه‌كانى تر بۆ ترێ فرۆشتن ده‌هاتنه چوارقورِنه دواى ئه‌وه‌ى ترێ یه‌كه‌یان ده‌فرۆشت جێ خانویه‌كیان گرده‌دا و كه ده‌چۆوه‌و ده‌هاته‌وه خانوه‌كه‌ى دروست ده‌كرد،به‌و جۆره شار فراوان بوو وه‌كو گه‌ره‌كى بنزێریان و بۆڵیان و جافان و سه‌را و به‌رجۆگا.
ساڵى ١٩٧٧له یه‌كه‌م پیلانى رِاگواستندا حكومه‌ت گونده‌كانى بنارى قه‌ندیلى رِاگواسته‌رِۆژهه‌لاَتى چوارقورِنه له گه‌ڵ گونده‌كانى حاجى ئۆمه‌ران،به‌م جۆره به پێیى سه‌ر ژمێرى ساڵى ١٩٩٠رِێژه‌ى دانیشتوانى چوارقورِنه و ئۆردوگاى زۆره‌ملێیى بنارى قه‌ندیل و حاجى ئۆمه‌ران"٣١١٦٨"كه‌س بووه.
هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافیاى ناحیه‌ى چوارقورِنه
چوارقورنه له رۆژئاواى قه‌زاى رِانیه به ده كیلۆمه‌تر دوور كه‌وتۆته‌وه‌و له ناوه‌رِاستیاندا شاخۆڵكه‌یه‌ك هه‌یه كه پێیى ده‌ڵێن "ده‌رو بزمار" كه له سه‌رده‌مى میر بداخ و میر عیسا دا هه‌ردوو له‌شكرى بابان و سۆران له و زنجیره شاخه‌دا شه‌رِێكى خوێناویان ئه‌نجام داوه،له ده‌سته رِاستیه‌وه چیایى ماكۆكه له ده‌سته چه‌پیه‌وه چیاى كۆسره‌ته،كه رووبار‌ى زێیى بچوك ئاوه‌كه‌ى تا نزیك چوارقورنه به ٤كیلۆمه‌تر سه‌رچاوه‌ى گرتوه.
بارى ئابورى
بارى ئابورى ئه‌م شارۆچكه‌یه زۆر به‌هێزه له به‌ر ئه‌وه‌ى ناوچه‌یه‌كى به پیت و به‌ره‌كه‌ته له بوارى كشتو‌كاڵى ،خاوه‌نى زه‌ویه‌كى پان و به‌رینه سالاَنه به هه‌زاران ته‌ن دانه‌وێڵه و گڵبه‌رِۆژه‌و خیارو شوتى و ته‌ماته و هتد...بۆ په‌روه‌رده‌كردنى ئاژه‌ڵدارى و به خێو كردنى په‌له‌وه‌ر به‌رِێژه‌یه‌كى مام ناوه‌ند و له‌باره.
مێژووى به‌رخودانى خه‌ڵكى چوارقورنه
بۆ یه‌كه‌م جار له هه‌موو عێراقدا یه‌كه‌م بڵێسه‌ى نارِه‌زاى له دژى به‌عس له چوارقورِنه‌بوو سه‌رى هه‌ڵدا،ئێواره‌ى /٥/١٢/١٩٧٩ خه‌ڵك رِژانه سه‌ر شه‌قام رِێگاى رِانیه-سلێمانى دژى نه‌بوونى كاره‌با رِێپێوانیان ئه‌نجامدا و هه‌ر سه‌یاره‌یه‌كى میرى گوزه‌رى كردبا تێكیان ده‌شكاند و تا ٩ى شه‌وخۆپێشاندان و رِێپێوان به‌رده‌وام بوو ،تا له پرِتاوێك یه‌كێك له ئامرلیواكانى رِژێم به پشتیوانى سه‌دان سه‌ربازى تایبه‌ت بۆ بلاَوه‌پێكردنى جه‌ماوه‌ر به‌ناو خه‌ڵكى وه‌ر بوون،به‌لاَم جه‌ماوه‌رى رِاپه‌رِیو ماوه‌یان نه‌دان و به دروشمى شۆرِشگێرِانه له خۆپیشاندان به‌رده‌وام بوون دژ به ده‌وڵه‌ت،سه‌ره‌نجام حكومه‌ت چه‌ند داواكاریه‌كى جێ به‌جێ كرد له وانه گه‌رِانه‌وه‌ى كاره‌با بۆ چوارقورِنه و جیاكردنه‌وه‌ى خه‌تى معسكر له كاره‌باى چوارقورِنه و نقڵ كردنى به‌رِێوه‌به‌رى كاره‌باى رِانیه بۆ شوێنێكى تر.
له به‌روارى /١/٥/١٩٨٢ چوارقورِنه بۆ پشتیوانى قه‌لاَدزێ له دواى ئه‌و شاره دووه‌م شوێن بوو دژ به حكومه‌ت رِاپه‌رِى و تا به‌روارى /٧/٥/١٩٨٢ "٢٤"برینداریدا و شه‌هیدێكیشى به‌ناوى شه‌هید مامۆستا محمد ابراهیم على به‌و رِاپه‌رِینه به‌خشى ،پاشان به‌رخودان سه‌رتاسه‌رى كوردستانى گرته‌وه.
له به‌روارى /٥/٣/١٩٩١ كات"٧"ى به‌یانى ده‌سته‌یه‌ك له هه‌رزه‌كارانى ناو بازار كه‌وتنه مقۆ مقۆ كه گوایه له خه‌بات رِاپه‌رِین بووه،بۆیه قووتوى دانیشتن و پێلاَو بۆیاخ كردن و له‌تكه بلوك و به‌رمیلى زبڵ و مێزى پاكه‌ت فرۆشتنیان به كه‌سێك به‌ناوى حمه‌ى حه‌مباڵ فرِێدایه سه‌رجاده‌ى گشتى ،پاشان وورده وورده هاوكاریان زۆر بوو تا سه‌ره‌نجام شار خرۆشا و دووكان و بازار داخران
to add چوارقوڕنە Chwarqurna map to your website;